رۆژی یەکشەممە ئەنجامی زانکۆلاین بۆ دەرچووانی قۆناغی 12ـی ئامادەیی رادەگەیەنرێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، رۆژی یەکشەممە 4ـی10ـی2026، لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا ئەنجامەکانی وەرگرتنی دەرچووانی قۆناغی 12ـی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ ساڵی خوێندنی '2026-2027 ئاشکرا دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، راستەوخۆ دوای راگەیاندنی ئەنجامەکان، پرۆسەی خوێندنی قۆناغی یەکەم لە زانکۆکان دەستپێدەکات.

وەزارەتی خوێندنی باڵا داواش لە وەرگیراوان دەکات بە زووترین کات پەیوەندی بە زانکۆکانیانەوە بکەنبۆ تەواوکردنی مامەڵەکانیان، جەختیشی کردەوە کە تەواوی زانکۆکان ئامادەکارییان کردووە بۆ پێشوازیکردن لە خوێندکارانی نوێ.