سەرۆک کۆماری ئێران: پێویستمان بە وزەی ئەتۆمییە نەك بۆمبی ئەتۆمی
٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
مەسعود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران، لە بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆرک وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند: دەمانەوێت بۆ دەستەبەركردنی ئاسایش هاوكاری بكەین، ئەمریكا تاوانی دژ بە مەدەنییەكان لە ئێران ئەنجام داوە.
پزیشکیان دەشڵێت: ئێران پێویستی بە وزەی ئەتۆمییە، نەك بۆمبی ئەتۆمی، هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی وزە دەدەین لەپێناو پێشكەوتن لە بواری زانستیدا، هەروەها هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی هێز دەدەین بۆ رێگریكردن لە هەر هەڕەشەیەك لەسەر ئاسایشمان، بەڵام هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی نادەین.
راشیگەیاند، ئەمریكا كۆسپ لەبەردەم تواناكانیان بۆ دەستگەیشتن بە رێڕەوە دەریایییەكان دروست دەكات.
سەرۆک کۆماری ئێران لە بە شێکی وتارەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد، "ترەمپ بە تیرۆریست وەسفی کردین، بەڵام خۆمان بووینە قوربانی تیرۆر".


