ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشکرای کرد، بەهۆی ساختاوکردنی مامەڵەی خانەنشینی و خراپ بەکارهێنانی یاسای قوربانییانی تێرۆر، زیاتر لە تریلیۆنێک دینار لە سامانی گشتی بە هەدەر دراوە.

حەیدەر مەتێری، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لە رێگەی نووسراوێکی رەسمییەوە کە ئاڕاستەی سەرۆک وەزیرانی عیراقی کردووە، رایگەیاند: زیاتر لە (تریلیۆنێک و 32 ملیار و 661 ملیۆن دینار) لە رێگەی مامەڵەی تاوانکاری و ساختاو لەژێر ناوی شەهیدان و بریندارانی تێرۆردا خەرج کراوە.

ناوبراو داوای لە سەرۆک وەزیران کردووە کە بە شێوەیەکی راستەوخۆ دەستوەردان بکات بۆ گەڕاندنەوەی ئەو پارە دزراوانە بۆ گەنجینەی دەوڵەت و رێگریکردن لە بەهەدەردانی زیاتری سامانی گشتی.