لە پەراوێزی سەردانە رەسمییەکەیدا بۆ پەکینی پایتەختی چین، عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە رێگەی دوو پەیوەندیی تەلەفۆنیی جیاوازەوە لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا وعاسیم مونیر، فەرماندەی سوپای پاکستان، ئاڵوگۆڕی بیروڕای دەربارەی ئاڵۆزییە ناوچەیییەکان و پرسە ستراتیژییە هاوبەشەکان کرد.

بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئێران ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم پەیوەندیەی دیپلۆماسییەی تاران لە کاتێکدایە پرۆسەی دانوستانەکانی نێوان ئێران و تووشی چەقبەستوویی رەها بووەتەوە و ئاسۆیەک بۆ گەیشتن بە رێککەوتن بەدی ناکرێت.

لەو چوارچێوەیەدا هەردوولا جەختیان لە گرنگیی هەماهەنگیی هەرێمی و کۆنتڕۆڵکردنی ئاڵۆزییەکان کردووەتەوە.