زیان و تێچوی جەنگی ئەمریکا ئاشکرا دەکرێت، زۆربەی بنکەکانی ئەمریکا زیانیان پێگەیشتوە و جەنگەکەش زیاتر لە 33 ملیار دۆلار لەسەر ئەمریکا کەوتوە.

کەناڵی فۆکس نیوز بە پشتبەستن بە راپۆرتێکی نوێی پشکنەری گشتیی پێنتاگۆن بڵاویکردەوە، تێچووی جەنگی ئێران زیاتر لە 33 ملیار دۆلار لەسەر ئەمریکا کەوتوە.

لە راپۆرتەکەی فۆکس نیوزدا هاتووە؛ تێچوی جەنگی ئێران 33.4 ملیار دۆلارە و 22.3 ملیاری تەنها بۆ بەکارهێننای چەک و 3.7 ملیاریش زیانی تێکشکاندنی ئامێڕ و فڕۆکەکانی ئەمریکایە.

ئەمە جگە لە زیانی 184 ملیۆن دۆلاری کە بەر دامەزراوە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا لە عراق، کوێت، عەرەبستانی سعودی و ئیمارات کەوتووە.

راپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات هێرشەکانی ئێران زیانی گەورەی بە  بنکەکانی ئەمریکا لە هەشت وڵاتی ناوچەکە گەیاندووە و دەیان فڕۆکەی تێکشکاندووە یان زیانپێگەیاندوون.

بە گوێرەی زانیارییەکان؛زیانەکانی ئەمریکا بەم شێوەیەیە؛

-چوار فڕۆکەی F-15E

-حەوت فڕۆکەی سووتەمەنیبەخشی KC-135

-یەک فڕۆکەی F-35A

-یەک فڕۆکەی A-10

-30روبەری بێفڕۆکەوانی MQ-9

 پێنتاگۆنیش هۆشیاری داوە کە بەکارهێنانی زۆری موشەک بووەتە هۆی کورتهێنانی ستراتیژی لە کۆگاکان و دەرکەوتنی کەموکوڕی لە زنجیرەی بەرهەمهێنانی چەکی وڵاتەکەدا.