بەحرێن بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی وەزاری هورمزدا ناکات بەهۆی ئێرانەوە
سەوسەن سەید
١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
وەزارەتی دەرەوەی بەحرێن رایگەیاند، کە وڵاتەکەی بەشداری لە هیچ کۆبوونەوەیەکی وەزاریدا ناکات کە ئێران تێیدا بەشدار بێت و تایبەت بێت بە گەروی هورمز، تا ئەو کاتەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوانیان ئاسایی دەبنەوە.
وەزارەتی دەرەوەی بەحرێن رایگەیاند کە بە رەسمی دەسەڵاتدارانی عومانیان لە بڕیاری بەشدارینەکردنیان ئاگادارکردوەتەوە.
جەختیشیان لەوە کردەوە: کارەکانی ئێران لە بەئامانجگرتنی دامەزراوە مەدەنی و ئابوورییەکان مەترسییەکی بەردەوام و راستەقینەن، نەکو بابەتێک کە کۆتایی هاتبیێت.


