سبەینێ موچەی خانەنشینی کرێکارانی ھەولێر دابەش دەکرێت
بڵند
٣١ی ئابی ٢٠٢٦
سبەینی کرێکارانی خانەنسینکراو موچەی مانگی هەشت وەردەگرن و داوایان لیدەکرێت سەردانی بانکی فیدڕاڵی بکەن.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بڵاویکردوەتەوە، سبەینێ موچەی کرێکارانی خانەنشین کراو دەتوانن موچەکانیان بۆ مانگی هەشت وەرگرن.
بەرێوەبەرایەتییەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتووە؛ ئاگاداری کرێکارانی خانەنشینکراو دەکات، سبەینێ دەست بە دابەشکردنی موچەکانیان بۆ مانگی ئاب دەکرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، بۆ وەرگرتنی موچەکانیان، کرێکارانی خانەنشینکراو دەتوانن سەردانی بانکی فیدراڵی بکەن.


