جی ‌دی ڤانسی جێگری سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، سەرکردەکانی ئێران لە گەوری هورمزدا شێتانە رەفتاردەکەن و تەنانەت تەقە لە کەشتیی هاوپەیمانەکانیشیان دەکەن.

جێگری سەرۆکی ئەمریکا، لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی فۆکس نیوز سەبارەت بە جەنگی ئێران رایگەیاند، دەسەڵاتدارانی ئێران بەراستی شێتانە رەفتار دەکەن و فەرمانڕەوایانی ئەو وڵاتە لە بەرانبەر پێشهاتەکاندا ژیری و پلانی ستراتیژیی پێویستیان نییە.

ڤانس ئاماژەی بەوەداوە، کە لەلای ئەوە سەیرە، تەنها بە مەبەستی رێگریکردن لە رەوتی ئازادی هەناردەکردنی نەوت و گاز، ئێرانییەکان تەقە لە هاوپەیمانەکانی خۆشیان دەکەن.

ڤانس دەشڵێت؛ ئەوان پێشبینی ئەوکارەی تارانیان کردوە و تەواوی سەرنج و تەرکیزی ئەمریکا لەسەر دەستەبەرکردنی ئازادیی گەشەی بازرگانی و مسۆگەرکردنی هاتوچۆی کەشتییەکانە لە گەروی هورمزدا.