وتەبێژی بەنزینخانەکەی سلێمانی دەڵێت؛ نرخی بەنزین گران نەبووە و دابەشکردنی بەنزینی 750 دینارییەکەش بەردەوامە.

بەهمەن شێخ قادر وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی لە لێدوانێکی تایبەتدا بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە ئێستادا لە سلێمانی نرخی بەنزین لەسەرجەم بەنزینخانەکان وەک پێشترە و بە هیچ شێوەیەک گران نەبووە و نرخی هەر سێ جۆرەکەی وەکو پێشووترە.

وتیشی، دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری بەردەوامە و وێستگەکانی پێشتر دیاریکراوە دابەشکردن بەردەوامە و بەڵام رێکخستنەوەی بۆ کراوە، لە سەعات شەشی بەیانی دابەشکردنی بەنزینی 750ـی دەستپێدەکات تا ئەو بڕەی بۆی دیاریکراوە و تەواو دەبێت.

وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، لە نزیکەی 16 بەنزینخانە پرۆسەی دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری بەردەوامە.