مەسعود پزیشکیان: بەرگریکردن لە وڵاتەکەمان مافێکی رەوایە و لە لاوازییەوە قسە ناکەین
محەمەد رزگار
٢٧ی ئابی ٢٠٢٦
سەرۆک کۆماری ئێران جەختی لەسەر هەڵوێستی وڵاتەکەی بەرانبەر پەرەسەندنی گرژییەکان کردەوە و دەڵێت، بەرگریکردن لە سەروەریی ئێران مافێکی رەوا و یاساییە و تاران بەکردەیی ئەو مافەی بەکارهێناوە.
مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی لە پێگەی لاوازییەوە رووبەڕووی روداوەکان نابێتەوە و بە باشی دەزانێت چۆن بەرگری لە خۆی بکات، ئاشکراشیکرد کە لە کاتێکدا دانوستانەکان لەگەڵ واشنتۆن لە ئارادا بوون، ئەمریکا و ئیسرائیل جەنگیان بەسەر ئێراندا سەپاندووە.
لە بەشێکی تری قسەکانیدا جەختی کردەوە: "ئێمە دەستپێشخەری جەنگ نەبووین، بەڵام بە توندی لە بەرانبەر دەستدرێژکاراندا وەستاوینەتەوە." هەروەها بەرگریکردن لە دۆزی فەلەستین و رەتکردنەوەی داگیرکاریی بە ئەرکێکی سەرەکیی وڵاتەکەی وەسف کرد.
لە کۆتاییدا، سەرۆکی ئێران داوای لە وڵاتانی ئیسلامی کرد، بەڵێن بدەن ئاسایشی یەکتر تێکندەن و سەرپەرشتیکردن و بەڕێوەبردنی ئاسایشی ناوچەکە بە دەستی خۆیان بێت.


