وەڵامێکی حکومەتی ئەڵمانیا بۆ پەرلەمانی ئەو وڵاتە ئاشکرای کردووە کە لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا، 23.2٪ ی پێداچوونەوەکان بۆ داواکاریی پەنابەری کۆتاییان بە هەڵوەشاندنەوە یان کێشانەوە هاتوو، کە زۆربەیان سورین.

 ئەم بڕیارە دوای باشتربوونی رەوشی مرۆیی لە سوریا و رووخانی رژێمی ئەسەد لە کانونی یەکەمی 2024 هات، کە بووە هۆی گەڕانەوەی سەدان هەزار پەنابەر لە وڵاتانی دراوسێوە.

بەپێی یاساکان، مافی پەنابەری لە کاتێکدا هەڵوەشێنرێتەوە کە گۆڕانکاریی جەوهەری لە وڵاتی پەنابەرەکەدا رووبدات، هەروەها لە کاتی سەلماندنی پێدانی زانیاریی ئاڵوگۆڕکراو یان زانیاریی هەڵە مافەکە دەکێشرێتەوە.

کلارا بونگەر، شارەزای کوتلەی "چەپ"، دژی گەڕاندنەوەی زۆرەملێیە بەهۆی جێگیرنەبوونی رەوشی سوریا، و پێشنیازی دابینکردنی پاراستنی بەردەوام دەکات بۆ ئەو سورییانەی مێژوویەکی درێژترە لە ئەڵمانیان.

داواکارییەکانی پەنابەریی سوورییەکان دوای رووخانی ئەسەد بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە، بە جۆرێک لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا تەنها 5 هەزار داواکاری تۆمارکراوە، لە بەرانبەر 978،761 داواکاری لە ساڵی 2013وە. هاوکات رێژەی رەتکردنەوەی داواکارییەکان بۆ 68.6٪ بەرزبووەتەوە، لە کاتێکدا پێشتر زۆربەی داواکارییەکان وەردەگیران.