سروە محەمەد: لەم هەفتەیەدا موچەی مانگی حەوت بۆ هەرێم دەنێردرێت
سام
١٦ی ئابی ٢٠٢٦
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دڵنیایی دەدات کە لەم هەفتەیەدا موچەی مانگی حەوت بۆ هەرێم دەنێردرێت.
سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند: وەزارەتی دارایی عیراق بەردەوامە لەکۆکردنەوەی داهات بۆ موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، هەرکاتێک داهاتەکە تەواوکرا وەزارەتی دارایی عیراق موچەکە بۆ هەرێم دەنیرێت.
سروە محەمەد ئاماژەی بەوەشدا: گرفت لە بەردەم ناردنی موچەی مانگی حەوتی هەرێمدا نییە و لەم هەفتەیەدا موچەی ئەو مانگە بۆ هەرێم دەنێردرێت.


