پەمپەکانی پڕۆژەی ئاویی دوکان-سلێمانی بەستراون و دوای تێستکردنیان دەکەونە کارو بە زوترین کات ئاو رەوشی دابەشکردنی ئاو لە سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە.

بەختیار تاهیر بەڕێوەبەری ئاویی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، سەرجەم پەمپەکانی پڕۆژەی ئاویی دوکان-سلێمانی بەستراون و لە ئێستادا تیمە تەکنیکییەکان سەرقاڵی تێست کردنی پەمپەکانن.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لەنزیکترین کاتدا دەکەونەکارو ئاو دەگوازنەوە بۆ خەزانەکان و دابەشکردنی ئاو لە سلێمانی بەتەواوەتی دەگەڕێتەوە رەوشی ئاسایی.

ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی 8ـی8ـی2026 بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایگەیاند، هێڵی دووی بۆریی ئاویی دوکان - سلێمانی لە ناوچەی قولەرەیسی بەهۆی کارکردنی ئامێرێکی شۆفڵ لەو ناوچەیە شکاوە و بەهۆیەوە ژمارەیک گەڕەکی سلێمانی و قەزا و ناحییە بێ ئاو دەبن.