بەهۆی ئاگركەوتنەوەوە لە كەنەدا، زیاتر لە 20 هەزار هاووڵاتی بە ناچاری ماڵەكانیان جێهێشتووە، باری لە ناكاو راگەیەنراوە.

بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرێكی بەهێزەوە لە هەرێمی بریتیش كۆڵۆمبیا لە وڵاتی كەنەدا، باری نائاسایی راگەیەندرا و داوا لە 20 هەزار كەس كراوە كە ماڵەكانیان چۆڵبكەن، ئاگرەكە تا ئێستا كۆنتڕۆڵ نەكراوە و رووبەری  9 هەزار و 500 هێكتار زەوی گرتوەتەوە.

دەیڤید ئێبی سەرۆكی حكومەتی خۆجێی هەرێمی بریتیش كۆڵۆمبیا رایگەیاند، كە ئاگرەكە ئەگەر هەیە بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكەوە بووبێت، وتیشیك ئاگرەكە هێندە بەهێزە كە كاریگەری لەسەركەشوهەوای ناوچەكە كردووە.

راشیگەیاند، چەندەها ماڵ سوتاون و چەندین كەس بەهۆی نالەباری رەوشەكەوە گیریان خواردووە و پێویستیان بە یارمەتی بووە بۆ ئەوەی ناوچەكە جێبهێڵن. 

بەپێی ئامارەكانی سەنتەری هاوبەشی ئاگركەوتنەوەی دارستانەكانی كەنەدا، بە تەنها لەمساڵدا، زیاد لە چوار ملیۆن هێكتار زەوی لە كەنەدا سووتاوە.