لەئێستادا دەرچووانی سێی ناوەندیی خوێندنی کوردی، لە ناوچە دابڕێندراوەکان دەتوانن فۆڕم پڕبکەنەوە بۆ دامەزراندن وەک 'مفەوەزی پۆلیس'.

سروە محەمەد، بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند: کێشەی وەرگرتنی دەرچوانی سێی ناوەندی خوێدنی کوردی لە ناوچەدابراوەکان چارەسەر کرا.

سروە محەمەد ئاماژەی بەوەدا: لەئێستادا دەرچووانی سێی ناوەندیی دەتوانن فۆڕم پڕ بکەنەوە، بۆ وەرگرتنیان وەک 'مفەوەزی پۆلیس' لە وەزارەتی ناوخۆی عیراق، بەمەرجێک تەمەنیان لە نێوان 16 بۆ 21 ساڵ بێت، ئەمە لەکاتێکدایە کە وەزارەتی ناوخۆی عیراق بڕیاریدا ژمارەیەک دەرچووی سێی ناوەندیی وەک خۆبەخش دابمەزرێنێت.

سروە محەمەد ئاماژەی بەوەشدا: دوای سەردانی کردنی فەریق سمکۆ، بریکاری وەزارەتی ناوخۆ دەستبەجێ توانیمان ئەو کێشەیە چارەسەربکەین و دەرچووانی سێی ناوەندی مافی دامەزراندنیان هەبێت.