دەنگی چەند تەقینەوەیەك لە ئاسمانی هەولێر بیسترا و هیچ زیانێكیان نەبووە و گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێریش ئاسایین.

پەیامنێری كوردسات نیوز، دەنگی چەند تەقینەوەیەكی بەهێز لە ئاسمانی هەولێر بیسترا، بەپێی زانیارییەكان دەنگەكان تەقاندنەوەی ژمارەیەك درۆن بوون لەئاسمانی هەولێر بەبێ ئەوەی زیانی گیانیان هەبێت، ئەوەش لە كاتێكدایە ماوەی چەند مانگێكە دەنگی تەقینەوەی بەو شێوەیە لە هەولێر نەبیستراوە.

لەبارەی راگرتنی گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێریش پەیامنێری كوردسات نیوز وتی، گەشتەكان بەردەوامن و خشتەی هاتن و چونی گەشتیاران و فڕۆكەكان ئاسایین.