وەزیری جەنگی ئەمریكا دەڵێت، لەدوای كۆتاییهاتنی ئەركی هاوپەیمانان لە عیراق، هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق رابەرایەتی شەڕی دژی داعش دەكەن.

پیت هێگسێت وەزیری جەنگی ئەمریكا لە كاتی كۆبوونەوەی لە عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە واشنتۆن ئاماژەی بەوەكرد، هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق هێزی سەرەكی و بنەڕەتی دەبن بۆ ڕابەرایەتیكردنی شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش لە قۆناغی داهاتوودا، بەتایبەتیش لەدوای كۆتاییهاتنی ئەركی هاوپەیمانان لە عیراق.

وتیشی، هێزی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان شانبەشانی سوپای عیراق رۆڵیان هەیە لە شەڕی دژی داعشدا.

وەزیری جەنگی ئەمریكا راشیگەیاند، هاوپەیمانان متمانەیان بە توانای مرۆیی و سەربازیی هێزی پێشمەرگە هەیە لە رووبەڕبوونەوەی تیرۆردا.