تەندروستیی سلێمانی؛ لە شەش مانگی رابردودا زیاتر لە 20 هەزار نەشتەرگەریمان ئەنجامداوە
بڵند
١١ی تەمووزی ٢٠٢٦
بەڕێوبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماری شەش مانگی رابردووی کار و چالاکییەکانی خۆی راگەیاند، کە لەو ماوەیەدا زیاتر لە 20 هەزار نەشتەرگەری جۆراوجۆر بۆ هاووڵاتیان ئەنجام دراوە.
وەک لە راپۆرتەکەی تەندروستیی سلێمانیدا هاتووە؛ کۆی گشتی ئەو نەشتەرگەرییانەی لە نەخۆشخانەکان و ناوەندە تەندروستییەکانی سنورەکە ئەنجام دراون لە رێککەوتی (1ـی1ـی 2026 تا 1ـی 6ـی 2026) گەیشتووەتە 20,530 نەشتەرگەری، ئەمەش قەبارەی کار و ماندووبوونی تیمە پزیشکییەکان لەو ماوەیەدا نیشان دەدات.
لە بەشێکی تری ئامارەکەدا، وردەکاری جۆری نەشتەرگەرییەکان خراوەتەڕوو؛ بەشێوەیەک، کە 511 نەشتەرگەرییان لە جۆری تایبەت بوون و 2,773 نەشتەرگەرییان وەک نەشتەرگەری سەرو گەورە پۆلێن کراون.
هاوکات هەر لەم ماوەیەدا، 8,365 نەشتەرگەری گەورە و 5,411 نەشتەرگەری ناوەند و 3,470 نەشتەرگەری بچوک لە ناوەندە تەندروستییە جیاوازەکانی سلێمانیدا بە سەرکەوتوویی ئەنجام دراون.


