فڕۆکە جەنگییەکانی عیراق حەشارگەکانی تیرۆریستانیان لە سنوری کەرکوک بۆردومان کرد
بڵند
٤ی تەمووزی ٢٠٢٦
خانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق بڵاویکردەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی عیراق لە جۆری F-16یی هێرشێکی ئاسمانی سەرکەوتوو و وردیان کردووەتە سەر چەند حەشارگە و مۆڵگەیەکی تاقمە تیرۆریستییەکان لە سنووری کەرکوک.
خانەی راگەیاندنی ئەمنی حێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تییدا هاتووە؛ ئەم ئۆپراسیۆنە خێرایە دوای پلان داڕشتن و بەدواداچونێکی وردی پێنج رۆژەی بەردەوام بووە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، هێرشەکان لە رێگەی هەماهەنگییەکی باڵا لە نێوان خانەی بەئامانجگرتن لە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان، زانیارییە هەواڵگرییە پشتڕاستکراوەکانی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عیراق و بە هاوکاریی لەگەڵ دەزگای دژەتیرۆری عیراق ئەنجام دراوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، چەند جارێک حەشارگەکانی تیرۆرستان کراونەتە ئامانج و دوابەدوای هێرشە ئاسمانییەکان هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان و دژەتیرۆری عیراق دەستیان بە کێوماڵکردنی ناوچەکە کردووە.


