جێگری سەرۆكی ئەمریكا: شانەیەكی ئەمنی بۆ چاودێریكردنی ئاگربەستی لوبنان پێكدەهێندرێت
رێبین
٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
خولێكی نوێی دانوستانەكانی ئیسرائیل و لوبنان لە واشنتن دەستپێدەكات و شانەیەكی ئەمنی هاوبەشیش بۆ پاراستنی ئاگربەست پێكدەهێندرێت.
جێگری سەرۆكی ئەمریكا و ماركۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان لەگەڵ جۆزێف عۆن، سەرۆكی لوبنان ئەنجامدا، جەختییان لە پێكهێنانی شانەیەكی ئەمنی هاوبەش بۆ پاراستنی ئاگربەستی نێوان لوبنان و ئیسرائیل كردەوە.
بەپێی زانیارییەكان، جەی دی ڤانس جێگری سەرۆكی ئەمریكا جەختی كردووەتەوە، شانەئەمنیەكە ئەمریكا و ئێران و لوبنان تێدا بەشدارن و ئەركی چاودێریكردنی ئاگربەستی نێوان لوبنان و ئیسرائیل دەبێت.
ئەم پەرەسەندنە ئەمنییە هاوكاتە لەگەڵ دەستپێكردنی خولێكی نوێی دانوستانەكانی نێوان ئیسرائیل و لوبنان كە بڕیارە بە چاودێریی ڕاستەوخۆی ماركۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بەڕێوەبچێت، بە ئامانجی دۆزینەوەی میكانیزمی هەمیشەیی بۆ كۆتاییهێنان بە ململانێكان.



