کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
دیلان
٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، "ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆز و خوڵ، پلەکانی گەرمایش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت، سبەی سێشەممە 27ـی 10ـی 2026، ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 28 پلەی سیلیزی
پیرمام: 25 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 26 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 29 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 29 پلەی سیلیزی
دهۆک: 27 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 28 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 28 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 34 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 18 پلەی سیلیزی


