رۆژنامەیەكی ئیسرائیل: تەلئەبیب دڵنیایە لەوەی رێككەوتنی ئێران و ئەمریكا بەردەوام نابێت
١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
رۆژنامەیەكی ئیسرائیلی ئاشكرایكرد، حكومەتی تەلئەبیب دەزانێت رێككەوتنی نێوان ئێران و ئەمریكا بەردەوام نابێت، وەزیری دارایش دەڵێت؛ رێككەوتنەكەی تاران لە بەرژەوەندی وڵاتەكەیاندا نییە.
رۆژنامەی "مەعاریف"ی ئیسرائیلی رایگەیاند، لێپرسراوانی ئیسرائیل دڵنیان لەوەی رێككەوتنی نێوان ئێران و ئەمریكا بەردەوام نابێت، سەرەڕای ئەوەی هێشتا ناوەڕۆكەكەی نازانن.
لای خۆشییەوە بێزالێل سمۆتریچ وەزیری دارایی ئیسرائیل رایگەیاندووە، رێككەوتنی ئەمریكا و ئێران لە بەرژەوەنید ئەواندانییە .
راشیگەیاند، حكومەتی تەلئەبیب، پابەندن نابن بە رێكەوتنەكە بە تایبەتی ئەوبەشەی كەپەیوەندی بە لوبنانەوە هەیە.



