جێگری سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران تێکشکێنراوە و هیچ توانایەکی بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم نەماوە.

جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین لێدواندا رایگەیاند، گەمارۆ و رێوشوێنەکانی وڵاتەکەی توانا سەربازییەکانی ئێرانی لاواز کردووە، ئابوری ئەو وڵاتەش لە رەوشێکی خراپدایە، بە جۆرێک تاران سەرچاوەی پێویستی لەبەردەستدا نییە بۆ بونیاتنانەوەی هێزە سەربازییەکانی.

ئاماژەی بەوەشدا، بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران تێکشکێنراوە و چیتر هیچ توانایەکیان بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم نەماوە.

جێگری سەرۆکی ئەمریکا ئەوەشی خستەڕوو، ئەمریکا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و ئەگەر تاران شێوازی مامەڵەکردنی لەگەڵ واشنتۆن بگۆڕێت، ئەوانیش شێوازی خۆیان دەگۆڕن و پەیوەندییەکی باشتریان دەبێت.