عەباس عراقچی: رۆژی هەینی زانیاری لەبارەی رێککەوتنەکەمان لەگەڵ ئەمریکا دەخەینەڕوو
ساکۆ سمکۆ
١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئەمریکا و رەوشی لوبنان و ئیسرائیل، دوا.
عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، گرنگترین روداوی قۆناغی رێککەوتنەکە، کۆتاییهێنانی شەڕ بوو و لە کۆتا قۆناغی دانوستانەکانیشدا، زانیاری دۆسیەی ئەتۆمی و هەڵگرتنی سزاکان بڵاودەکەینەوە.
وتیشی، رۆژی هەینی، بە رەسمی یاداشتی لێکتێگەیشتەکە ئیمزادەکرێت و دەستدەکرێت بە جێبەجێکردنی ناوەڕۆکەکەی.
لەبارەی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵاش ئاماژەی بەوەدا، کۆتاییهاتنی شەڕ لەنێوان تەلئەبیب و حزبوڵا بابەتێکی گرنگە و بەشێکی دانەبڕاویشە لە کۆتایی پێهێنانی شەڕ لە ئێرانیشدا.



