دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی رێككەوتن لەگەڵ ئەمریكا،  بەشێك لە خۆپیشاندەران ئێران داوای دەستلەكاركێشانەوەی وەزیری دەرەوە و سەرۆكی پەرلەمانی وڵاتەكەیان دەكەن.

میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی گەیشتن بە رێككەوتن لەگەڵ ئەمریكا، كۆمەڵێك لە خۆپیشاندەران لە ئێران رژانە سەر شەقامەكان و داوای دەستلەكاركێشانەوەی عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوە و محەمەد باقر قالیباف، سەرۆكی پەرلەمانی ئەو وڵاتەیان كرد.

ئاماژەیانبەوەشكرد، خۆپیشاندەران لە خۆپیشاندانەكەدا بە توندی دژی ئەو تێگەیشتن و ڕێككەوتنانە وەستاونەتەوە كە ئێستا لە نێوان تاران و واشنتندا باسیلێوەدەكرێت.

راشیانگەیاند، خۆپیشاندەران دروشمی ڕەخنەگرانیان دژی پرۆسەی دانوستانەكان بەرزكردووەتەوە و پێیان وایە هەندێك لە بەندە بڵاوكراوەكانی رێككەوتنە چاوەڕوانكراوەكە، لەگەڵ بنەما نەگۆڕەكان و بەرژەوەندییە ستراتیژییەكانی ئێران ناگونجێن.