سەرۆک ئەرکانی ئیسرائیل: هەوڵی ئێران بۆ سەپاندنی هاوکێشەی نوێ و گۆڕینی واقیع شکست دەهێنێت
بڵند
٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
ئەیال زامیر، سەرۆک ئەرکانی ئیسرائیل رایگەیاند، سوپای وڵآتەکەی لە ئامادەباشی تەواودایە و هەوڵی ئێران بۆ سەپاندنی هاوکێشە و گۆڕینی واقیع شکست دەهێنێت، ئاماژەی بەوەشکرد ئەو هێرشەی کردیانە سەر ئێران، سەرەتایەکە بۆ هێرشی نوێی توندتر و فراوانتر.
ئەیال زامیر، رایگەیاند، ئەوان لە ئامادەباشییەکی تەواودان و لە هەر شوێنێک مەترسییەک هەبێت لەسەریان دەستنیشانی دەکەن و چۆنیان بوێت مامەڵەی لەگەڵدا دەکەن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو هێرشانەی رۆژی دووشەممە کردیانە سەر ئێران تەنها سەرەتایەک بووە بۆ هێرشی نوێی فراوان و توندتر.
لەبارەی حزبوڵاشەوە دەڵێت؛ بەردەوام دەبن لە چالاکییەکان و زیانگەیاندن بە حزبوڵا و پاراستنی شارۆچکەکانی باکور.
جەختیشیکردوەتەوە، سوپای وڵاتەکەی لە رەوشی تەواوی ئامادەباشیدایە بۆ لێدانی توند لە ئێران و پاراستنی بەرژەوندییەکانیان لە هەرشوێنێک بێت.



