محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران پەیامێکی دەنگی بڵاوکردەوە و تێیدا هۆکارەکانی رودانی گرژییەکانی چەند رۆژی رابردووی نێوان ئێران و ئیسرائیل دەکات.

قالیباف رایگەیاند،
ئەوەی بووە هۆی گرژییەکانی ئەم دواییە، ئەوە بوو کە ئەمریکییەکان هەم بە سەپاندنی گەمارۆی دەریایی دژی گەلی ئێران و هەم بە پێشێلکردنی ئەو رێککەوتنەی سەبارەت بە ئاگربەستی لوبنان کرابوو، ئاگربەستەکەیان بە شێوەیەکی ئاشکرا پێشێلکرد.

وتیشی، قسەکانی سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە یاداشتی لێکتێگەیشتن، پێچەوانەی ئەو بەشانە بوو کە لەسەری رێککەوتبوون؛ ئەمەش ئەوەی نیشاندا کە ئەمریکییەکان نە بەدوای ئاگربەستدا دەگەڕێن و نە بەدوای گفتوگۆدا.

ئەوەشی روونکردەوە، دڵنیایی بە گەلی ئێران دەدات کە لەمەودواش بە هێزەوە بەرگری لە مافەکانی گەلەکەیان دەکەن .