لە میانی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئابووریی نێودەوڵەتیی دێڵفی، شێری کراهام تاڵەبانی، سەرۆک و هاودامەزرێنەری دەزگای سید، تیشکی خستە سەر ڕۆڵی ژنان لە گەشەپێدانی ئابوری و پاراستنی مافی کارمەندان.

شێری کراهام تاڵەبانی، سەرۆک و هاودامەزرێنەری دەزگای سید رایگەیاند،  زۆرینەی ژنان لە جیهاندا دوو کار ئەنجام دەدەن، بە شێوەیەک لەگەڵ ئەرکەکانی ناوماڵ، لە دەرەوەش بۆ بەدەستهێنانی داهات و باشترکردنی رەوشی ئابوری تێدەکۆشن.

ئەوەشی خستەڕوو، زیادبوونی بەشداریی ژنان لە بازاڕی کاردا، کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر باشترکردنی رەوشی ئابوری دەبێت.

شێری کراهام ئاماژەی بەوەشکرد، سەلامەتیی ژنان لە شوێنی کاردا کاریگەرییەکی ناڕاستەوخۆی لەسەر بوژانەوەی ئابوری هەیە، بۆیە پێویستە سەرجەم دامەزراوە و دەزگاکان خاوەن یاسای تایبەت بن بۆ پاراستنی سەلامەتی و مافی کارمەندەکانیان.

دەبێت ژنان لە دامەزراوە و دەزگاكاندا بكەین بە سەركردە، "شێری كراهام تاڵەبانی، وا دەڵێت"