موجتەبا خامنەیی بە بۆنەی جەژنی غەدیرەوە بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ دوو هەزار زیندانی دەركرد
لازیا عەلی
٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
رابەری باڵای ئێران بەبۆنەی جەژنی غەدیرەوە بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ دوو هەزار زیندانی دەركرد و سزای بەشێك لە زیندانییەكانیش كەمكراوەوەتەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی موجتەبا خامنەیی رابەری باڵای ئێران بڵاویكردەوە، خامنەیی بەبۆنەی هاتنی جەژنی غەدیرەوە رەزامەندیی نیشانداوە و داوای لە سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەریی كردووە فەرمانی لێخۆشبوونی گشتی یان كەمكردنەوەی سزای زیندانیكراون دەربكات.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بە پێی فەرمانەكەی رابەری باڵای ئێران، بڕیاری لێخۆشبوون دوو هەزار زیندانیكراو دەگرێتەوە و سزای ژمارەیەكی زۆر لە زیندانییەكانی تریش كەمدەكرێتەوە.



