راوێژكاری سەربازیی رابەری باڵای ئێران رایگەیاند، ئەگەر ئەمریكا هێرشێكی نوێ بكاتە سەر ئێران، ئەوان بە شەپۆلێك لە مووشەك و درۆن وەڵام دەدەنەوە.

موحسین رەزایی راوێژكاری سەربازیی رابەری باڵای ئێران لە رێگەی پلاتفۆرمی ئێكسەوە راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە نوسویەتی، لە بەرانبەر هەر هێرشێك و هەر گولـلەیەك بۆسەر هێزەكانیان و وڵاتەكەیان، بە شەپۆلێك لە مووشەك و درۆن وەڵام دەدەنەوە.

ئەم قسانەش دوای ئەوەدێن، كە وەزارەتی دەرەوەی ئێران، هێرشەكانی ئەمریكای بۆ سەر تانكەرێكی نەوتی ئێرانی لە گەروی هورمز و ناوەندێكی پەیوەندییەكان لە دوورگەی كیش ئیدانەكرد، لە وەڵامی ئەوەش ئێران هێرشی كردە سەربنكەكانی ئەمریكا لە كوەیت و ئیمارات و بەحرەین.