رابەری باڵای ئێران: ئیسرائیل نەیتوانی بە ئامانجەکانی بگات
هەساو ئەمیر
٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
رابەری باڵای ئێران رایگەیاند، هەڵوێستەكانیان بەرامبەر ئیسرائیل نەگۆڕە و بەمانهێشت بە ئامانجەکانی بگات.
موجتەبا خامنەیی رابەری باڵای ئێران، پەیامێكی بڵاوكردەوە و تیایدا ئاماژە بەوەدەكات، ئێران هەڵوێستەكانی بەرانبەر بە ئیسرائیل نەگۆڕە و پێیان وایە سیستمی هەژمونداری بووەتە هۆی دروستكردنی بنكەیەكی سەربازیی ئیسرائیلی لە ناوچەكەدا.
وتیشی، ئیسرائیل ئامانجی ئەوە بوو خۆڕاگری گەلی ئێران تێكبشكێنێت و كۆمەڵگەكەی تێكبدات، بەڵام نەیتوانی بە ئامانجەكانی بگات.
ئەوەش لەكاتێكدایە، دانوستانەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران بۆ گەیشتن بە رێككەوتن بەردەوامە و دوێنێش دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، دانوستانەكان بە باشی بەڕێوەدەچن و بەمزووانە چاوی بە خامنەیی دەكەوێت.


