وەزیری ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل: ئاگربەست لەگەڵ لوبنان هەڵەیەکی گەورەیە
محەمەد رزگار
٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
وەزیری ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل، رێککەوتنی ئاگربەستی لوبنان بە "هەڵەیەکی گەورە" ناودەبات و هێرش دەکاتە سەر ناتانیاهۆ.
ئیتامار بن غەفیر، وەزیری ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل، بە توندی رەخنەی لەو رێککەوتنی ئاگربەستە گرت کە بە نێوەندگیری ئەمریکا لە نێوان تەلئەبیب و لوبنان ئیمزاکراوە و بە "هەڵەیەکی گەورە"ی وەسف کرد.
بن غەفیر لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" نووسیویەتی: "ئاگربەست لەگەڵ لوبنان هەڵەیەکی گەورەیە"، هەروەها رەخنەی لە راوێژکارانی بنیامین نەتانیاهۆ گرتووە و تۆمەتباریکردوون بەوەی کە سەرۆک وەزیران "بەرەو بژاردەی هەڵە دەبەن".
بن غەفیر جەختی کردووەتەوە، "حزبوڵڵا ناوچەی باشوری روباری لیتانی جێنەهێشتووە و سوپای لوبنانیش توانای ئەوەی نییە ناچاریان بکات پاشەکشە بکەن".
وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی، ناتانیاهۆی تۆمەتبار کردووە بەوەی ملکەچی فشاری ئەمریکا بووە بۆ گەیشتن بەو رێککەوتنە.
لە کۆتاییدا هۆشداری دەدات و دەڵێت: "هەندێک کات هەیە دەبێت مرۆڤ بزانێت چۆن 'نەخێر' بڵێت، تەنانەت بە سەرۆکی ئەمریکاش. کاتێک ئەوە ناکەین، لە جاری داهاتوودا رووبەڕووی حزبوڵڵا دەبینەوە لە کاتێکدا ئەوان بەهێزتر و مەترسیدارترن".



