ژمارەی كوژراوەكانی هێرشەكەی ئێران بۆسەر كوەیت بوون بە دوو كەس
٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
لە هێرشەكەی ئێران بۆسەر كوەیت 13 موشەكی بالیستی و 17 درۆن بەكارهێنراون و دوو كەسیش كوژراون و دوو كارمەندی باڵیزخانەی ئێرانیش لە كوەیت دەركران.
وەزارەتی بەرگری كوەیت لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هێزەكانی بەرگری بەرپەرچی 13 موشەك و 17 درۆنی ئێرانیان داوەتەوە، بەڵام پاشماوەی بەشێكیان لە ناوچە نیشتەجێبوونەكان كەوتوونەتە خوارەوە.
راشیگەیاندووە، لەو هێرشانەدا دوو كەسی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 60 كەسیش برینداربوون.
وەزارەتی دەرەوەی كوەیتیش رایگەیاند، حامد حەمید یەعقوبیفەر راوێژكار لە باڵیۆزخانەی ئێران لە كوەیت بانگهێشتكراوە و بە رەسمی یاداشتنامەیەكی ناڕەزایی پێشكەشكراوە و دوو كارمەندی باڵیۆزخانەكەشی لە كوەیت دەركرد.



