ئەردۆغان: جەنگی ئێران پێگەی توركیای لەسەر ئاستی وزەی جیهان پتەوتر كردووە
لاوان
٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
سەرۆك كۆماری توركیا دەڵێت، جەنگی ئێران پێگەی توركیای لەسەر ئاستی وزەی جیهان پتەوتر كردووە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لە وتارێكیدا رایگەیاند، جەنگی ئێران پێگەی توركیا لەسەر ئاستی وزەی جیهان پتەوتر كردووە، حكومەتی توركیاش ئەركێكی گەورەی گرتووەتە ئەستۆ بۆ فرەچەشنكردنی سەرچاوەكانی وزە و گەیشتنە ئاستی خۆبژێوی لەو سەرچاوانەدا.
ئەوەشی خستەڕو، جەنگی ئۆكراین و داخستنی گەروی هورمز ئەوەی نیشانی جیهان دا، كە دابینكردنی وزە تەنها پرسێكی گەشەپێدان نییە بەڵكو سەروەری و ئاسایشی نەتەوەیی هەر وڵاتێكە.
ئەردۆغان جەختیلەوەشكردەوە، ئامانجیان لە سیاسەتی نیشتمانییان بۆ وزە، دووركەوتنەوەیەوە لە پشتبەستن بە وزەی هاوردەكراو.



