سوپای ئیسرائیل دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوانی لە باشوری لوبنان راگەیاند.

ئەفیخای ئەدرەعی، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لەگەڵ بەردەوامیی هێرشە ئاسمانییە چڕەكان، سوپای ئیسرائیل دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوانی لە بەرزاییەكانی شەقیف و ناوچەی وادی سەلوقی باشوری لوبنان دەستپێكردووە بە ئامانجی تێكشكاندنی حزبوڵا و كۆنترۆڵكردنی ئەو ناوچانە.

هاوكات سوپای ئیسرائیل كوژرانی سەربازێك و برینداربوونی چوار سەربازی تری لە باشووری لوبنان راگەیاند، تا ئێستاش ژمارەی سەربازە كوژراوەكانی ئیسرائیل لە دوای ئاگربەستەوە تا ئەمڕۆ گەیشتووەتە 13 سەرباز.

ئەم پەرەسەندنە سەربازییە كە لە باشوری لوبنان سەریهەڵداوە،، دەیان ساڵە هاوشێوەی نەبووە، لەكاتێكدا دانوستانە سەربازییە ڕاستەوخۆكانی لوبنان و ئیسرائیل لە پێنتاگۆن بەردەوامییان هەیە.