ئێران: سازش لە مافی پیتاندنی یۆرانیۆم و گەروی هورمز ناكەین
لازیا عەلی
٢٨ی ئایاری ٢٠٢٦
دوای لێدوانەكانی ترەمپ لەبارەی رێككەوتن لەگەڵ ئێران، لێپرسراوانی تاران جەخت لە پاراستنی مافە ئەتۆمییەكان و سەروەریی گەروی هورمز دەكەنەوە.
ئیبراهیم عەزیزی لێپرسراوی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی لە پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، تاران بە هیچ شێوەیەك لەسەر هێڵە سوورەكانی سازش پاشەكشە ناكات، كە بریتین لە مافی پیتاندنی یۆرانیۆم و دەسەڵاتی تەواو بەسەر گەروی هورمزدا.
وتیشی، قسەكانی دۆناڵد ترەمپ نابێتە هۆی گۆڕینی هەڵوێستی وڵاتەكەی، ترەمپیش رەتیكردەوە هیچ ئاسانكارییەك بۆ سزاكان بكرێت، جەختیشیكردەوە، گەروی هورمز نابێت لەژێر كۆنترۆڵی هیچ لایەنێكدا بێت.



