نەعیم قاسم: هیوادارین رێککەوتنی نێوان تاران و واشنتن ئێمەش بگرێتەوە
ساکۆ
٢٤ی ئایاری ٢٠٢٦
ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و تێیدا هیوای خواست کە لێکتێگەیشتنی نێوان ئەمریکا و ئێران بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجام بدرێت و لوبنانیش بگرێتەوە.
نەعیم قاسم ئەمینداری گشتیی حزبوڵا رایگەیاند، سەرەڕای هەبوونی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵا لە 17ـی نیسانەوە، بەڵام ئیسرائیل بەردەوامە لە ئەنجامدانی هێرشەکانی، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هێزەکانی بەردەوامن لە پرۆسەی وێرانکردن و تەقاندنەوەی ماڵ و تەلاری هاووڵاتیانی مەدەنی لە باشوری لوبنان.
لەلایەکی تریشەوە ئاماژەی بەوەشدا، ئەم رێککەوتنە ئەنجام دەدرێت و نیشانەکانی سەرگرتنی رێککەوتنەکە دیارن، بەم شێوەیە ئێمەش دەبینە یەکێک لەوانەی کە ئەم رێککەوتنە دەیانگرێتەوە.



