وەزارەتی پەروەردە لە كۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، كە خوێندی ساڵی 2026 بۆ 2027  لە سەرجەم خوێندگەکان بە حكومی و تایبەتەوە سیستمی یەكپۆشی رەچاودەكرێت.

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، خوێندی ساڵی 2026 بۆ 2027  سەرجەم قوتابخانەكان بە حكومی و تایبەتەوە سیستمی یەكپۆشی رەچاودەكرێت و هۆشداریشی بەو بازرگانان و دوكانەنەدا كە جلوبەرگی خوێندن دەفرۆشن لەوەی كە جلەكان هەمان شێوەی ساڵی رابردووی نییە و دەگۆڕێت.

راشیگەیاند، هیچ بڕیارێكی زۆرە ملە لە كڕینی ئەو جلانە لە دوكانێكی تایبەت  نیە و دایكوباوكان سەربەستن لەوەی لە كوێ دەیكڕن.

سەبارەت بە كۆمەڵگە پەروەردەییەكان و خوێندنگە تایبەتاكانیش هۆشداریدا كە دەبێت سەرجەم پابەندی ئەو یەكپۆشییە بن.