بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتوو بڵاوکردەوە و ئاماژە بە ئەگەری بارانبارین لە چەند ناوچەیەک دەکات.

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە هەندێک شوێن دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، هەروەها پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ هەینی ئاسمان لە پەڵەهەورەوە بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، لە هەندێک کات و شوێنیشدا دەبێتە هەوری تەواو.

کەشناسی ئەوەشی خستەڕوو، لە کاتەکانی نیوەڕۆوە، بارانبارین لە ناوچەکانی رۆژهەڵات و باکور بە شێوەی گەواڵە بارانی بەهاری و هەورە بروسکە دەستپێدەکات، بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان رێژەی بارانەکە زۆرتر دەبێت.

ئاشکراشیکرد، پێشبینی دەکرێت تا کاتەکانی ئێوارە، تاوەباران و هەورە بروسکە لە کات و ناوچەی جیاجیا بەردەوامی هەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 24 پلەی سیلیزی

پیرمام: 20 پلەی سیلیزی

سۆران: 21 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 15 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 23 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 23 پلەی سیلیزی

دهۆک: 23 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 24 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 24 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 26 پلەی سیلیزی