بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا ئیدانەی هێرشکردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی دەکات و دەڵێت: کردەوەی لەم شێوەیە قبوڵکراو نییە و هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان

دەقی پەیامەکە...

بە توندی ئیدانەی هێرشکردنە سەر ماڵی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی دەکەین لە دهۆک. کردەوەی لەم شێوەیە قبوڵکراو نییە و هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان.
 
پشتیوانی لە سەروەری یاسا دەکەین و داوای لێکۆڵینەوەیەکی هاوبەش دەکەین بۆ دەستنیشانکردنی بکەرانی ئەم کردەوەیە و دڵنیابوونەوە لە لێپرسینەوەیان. ئێمە ئامادەین بە هەر شێوەیەکی پێویست پشتیوانی لەم پرۆسەیە بکەین.
 
پێویستە بە هەموو لایەکەوە کاربکەین بۆ رێگریکردن لە هەر کەس و لایەنێک کە هەوڵی زیاتر پەرەسەندنی گرژییەکان دەدات یاخود دۆخەکە زیاتر ئاڵۆز بکات.
 
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان