د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق لەبارەی هێرشەکەی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دهۆک، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئیدانەی هێرشەکە دەکات

دەقی راگەیەنراوەکە:


سەرکۆنەی ئەو پەلامارە دەکەین کە ماڵی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کردە ئامانج لە پارێزگای دهۆک. ئەم هێرشە سەرپێچییەکی جددیە کە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری وڵات دەکات و هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و پاراستنی ئاشتی ناوخۆیی تێکدەدات.

داوا لە لایەنە ئەمنییەکان دەکەین بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکە بکەن و بە پێی یاسا لێپرسینەوە لە بەرپرسیارانی بکەن.

ئێمە جەخت دەکەینەوە لەسەر گرنگی بەهێزکردنی هاریکاری و هەماهەنگی نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە پەلامارانە و پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیان و دەزگاو دامەزراوەکانی حکومەت و ڕێگریکردن لە هەر هەوڵێک کە عێراق پلکێش دەکات بۆ ناو ململانێ ناوچەییەکان و کارکردن بۆ بەهێزکردنی یەکێتی نیشتمانی و پەنابردن بۆ گفتوگۆ لە پێناو پاراستنی سەقامگیری عێراق و پاراستنی ئاسایشی نیشتمانیی وڵات.

د.لەتیف جمال ڕەشید
سەرۆک کۆمار
٢٨-٣- ٢٠٢٦