وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لەبارەی دەستپێکردنەوەی دەوامی خوێندنگەکان راگەیەنراوێکی نوێی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەگەر خوێندکارێک نەیەوێت بچێتەوە بۆ خوێندنگە، دەتوانێت بە ئۆنڵاین وانەکانی بخوێنێت و بە نەهاتووش هەژمارناکرێت

ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەگەر باوانی خوێندکارێک نەیەوێت خوێندکارەکەی بە جەستە (فیزیکی) لە خوێندنگە ئامادەبێت، ئەوا خوێندکارەکە دەوامی ئەو رۆژەی بە نەهاتوو بۆ هەژمارناکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو خوێندکارانەشی ناچنەوە خوێندنگە، بە خوێندکارانی خوێندنگە حکومی و ناحکومییەکانیشەوە، دەتوانن لەرێگەی سیستمی ئۆنڵاینی پەروەردەوە سودمەند بن لە وانە تۆمارکراوەکان.

ئەوەشی روونکردووەتەوە، مامۆستایانیش دەتوانن لەڕێگەی (ئی-هەڵسەنگاندن)ـەوە ئەرکی ماڵەوە بۆ ئەو خوێندکارانە بنێرن کە خوێندنی ئەلکترۆنی (ئۆنڵاین)یان هەڵبژاردووە.