دەم پارتی: ئیدانەی هێرشەکەی سەر هێزەکانی پێشمەرگە دەکات
بڵند
٢٤ی ئازاری ٢٠٢٦
پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان( دەم پارتی) لە راگەیەندراوێكدا، ئیدانەی هێرشەکەی سەر هێزەکانی پێشمەرگەدەکات، کە بەهۆیەوە شەش پێشمەرگە شەهید بوون و دەیان پیسمەرگەی تریش بریندار بوون
لە راگەیەندراوەکەدا، وێڕای دەربڕینی پرسە و سەرەخۆشی بۆ بنەماڵەی شەهیدان و گەلی کوردستان، جەخت کراوەتەوە کە ئەم هێرشانە تیکشکاندنی ئاشکرای سەروەریی سیاسیی هەرێمی کوردستان و تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکەیە.
ئاماژەیان بەوەشکردوە، کە ئەو هەوڵانەی دەیانەوێت جوگرافیای کوردستان پەلکێشی ناو جەنگ و ململانێ بکەن، هەرگیز ناگەنە ئامانج، چونکە گەلی کورد هەمیشە لەپێناو ئاشتییەکی سەربەرزانەدا خەباتی کردووە و بەردەوامیش دەبێت.
دەم پارتی داواش لە وڵاتە زلهێزەکان و رای گشتی دەکات هەڵوێستی رون و یەکلاکەرەوە بەرانبەر ئەو هێرشانەی دەکرێتە سەر کورد بگرنەبەر.


