دۆناڵد ترەمپ: رەنگە پلانم هەبێت سەبارەت بە دوورگەی خارگ، بەڵام باسی ناکەم
بڵند
٢٠ی ئازاری ٢٠٢٦
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بە بەهێزی هێرش دەکەنە سەر ئێران و سەرکەوتنیان بەدەست هێناوە و هەر کاتێک بیەوێت کۆتایی بە جەنگەکە دەهێنێت، بەڵام ئێستا نایەوێت ئەو کارە بکات.
سەرۆکی ئەمریکا دڵنیای دا، کە شکستیان بە ئێران هێناوە و لە کاتێکی گونجاودا گەروی هورمز دەکرێتەوە.
دەشڵێت؛ کلاتێک خۆی بیەوێت کۆتایی بە جەنگ دەهێنێت و پێشیوایە ئیسرائیل کاتێک ئامادەی کۆتاییهێنان بە جەنگ دەبێت کە ئەمریکا بییەوێت.
وتیشی رەنگە پلانم هەبێت سەبارەت بە دوورگەی خارگ، بەڵام باسی ناکەم و وردەکاری ئاشکرا ناکەم.
لەبارەی گەروی هورمزیشەوە ،ترەمپ داوای لە وڵاتانی تری وەک چین، کۆریای باشور و ئەندامانی ناتۆ کرد، کە بەشداری بکەن لە پرۆسەی کردنەوەی گەروەکەدا، چونکە ئەمریکا گەروەکە بەکارناهێنێت و پێوستە ئەو وڵاتانەی گەروەکە بەکاردەهێنن بەرپرسیارێتی هەڵبگرن.
ترەمپ ئاماژەی بەوەشکردوە، شتێکی باش دەبێت ئەگەر چین و ژاپۆن بەشداربن لە کردنەوەی گەروەکەدا.


