دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن کۆبوەوە و رایگەیاند، وڵاتەکەی توانیوەیەتی لە ماوەی تەنها دوو رۆژدا زیاتر لە 50%ی ئامانجەکانی بپێکێت و هێزی دەریایی و بەرگری ئاسمانی ئێرانی تێکشکاندووە.

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتەکەی پێویستی بە هیچ کەس نییە و تاران لە لێواری لەناوچووندایە، سەرەڕای ئەوەی  ئێستا سەرقاڵی چاندنی مینە لە گەروی هورمز.

دۆناڵد ترەمپ ئاشکراشیکرد، نیازیان نییە هێیز زەمینی بۆ ئێڕان بنێرن و  هەنگاوی پێوسیتیش بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نرخی سوتەمەنی دەگرنەبەر.

دۆناڵد ترەمپ رەخنەی لە هەڵوێستی وڵاتانی ناتۆ گرت و وتی؛ ئەوان  سەرەتا هاوکار نەبوون لە پاراستنی هورمز و رەتیان کردەوە، بەڵام ئێستا دیارە  هەڵوێستیان گۆڕاوە.

سەرۆکی ئەمریکا دڵنیایشیدا، کە ئەمریکا بۆ بەرژەوەندی هەمووان بەرگری لەو گەروی هورمز دەکات، سەرەڕای ئەوەی  خۆی کەمترین سوودی لێ دەبینێت و هەرکاتێک لە جەنگەکە تەواو بوون، جیهان سەلامەتتر دەبێت.