سەرۆكایەتی كۆماری عیراق ئیدانەی هێرشەكانی سەرناوچەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان دەكات و داوای راگرتنی گرژییەكان و پاراستنی سەقامگیریی عێراق دەكات.
سەرۆكایەتی كۆماری عیراق لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند، ئەو هێرشە سەربازییە بێ پاساوانەی كراونەتە سەر ناوچە جیاوازەكانی عیراق بە گشتی و  هەولێر و سلێمانی بەتایبەتی،  دەبێتەهۆی ناسەقامگیری رەوشی ناوچەكە و عیراق.
 داواشیكردووە، گرژییەكان رابگرێت و پەنا بۆ گفتوگۆ و چارەسەری سیاسی ببرێت و هەوڵەكان بۆ تێپەڕاندنی ئاڵۆزییەكان یەكبخرێن.
سەرۆكایەتی كۆماری عیراق بەپێویستی دەزانێت لەم دۆخە هەستیارەدا یەكریزی نیشتمانی پتەوتر بكرێت و راشیگەیاندووە، هەماهەنگی نێوان حكومەتی  فیدراڵ و حكومەتی هەرێم یارمەتیدەر دەبێت بۆ تێپەراندنی ئاستەنگەكان
وێڕای دەربڕینی هاوخەمی بۆ بنەماڵەی قوربانییان، داوای كرد هەموو لایەك بەرپرسیارانە بۆ پاراستنی سەروەریی عێراق كار بكەن.