سەرۆک کۆمار پەیامێک ئاراستەی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات

دەقی پەیامەکەی سەرۆک کۆمار:

ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، جەنابی سەید موجتەبا عەلی خامنەیی

سڵاوی خودای گەورەتان لێبێت..

بەبۆنەی هەڵبژاردنتان وەک ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوە و گەلی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەین، هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین لە بەجێگەیاندنی ئەو بەرپرسیارێتییە.

لە کاتێکدا هاوخەمی قووڵی خۆمان بەبۆنەی شەهیدبوونی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، سەید عەلی خامنەیی، و ژمارەیەک لەسەرکردە و بەرپرسان و هاووڵاتیانی ئێرانی (خودای گەورە بەر ڕەحمەتی خۆییان بخات) هاوسۆزی عێراق لەگەڵ گەلی دۆستی ئێران لەم کۆستە پڕ ئازارە دووپات دەکەینەوە، هیوادارین قۆناغی داهاتوو ببێتە هۆی وەستاندنی جەنگ و سەرکەوتنی زمانی گفتوگۆ  و دانایی کە ئاسایش و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بۆ گەلی دۆستی ئێران مسۆگەر بکات.

ئەم دەرفەتە دەقۆزینەوە بۆ دووپاتکردنەوەی پشتیوانی عێراق بۆ هەموو هەوڵە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان کە ئامانجیان کۆتاییهێنانە بە ململانێکان و کەمکردنەوەی گرژییەکانە، هەروەها بۆ کاری هاوبەش لەپێناوی چەسپاندن و بەهێزکردنی ئاسایش و ئاشتی و سەقامگیری لە سەرتاسەری ناوچەکەدا بەگشتی.

 سڵاوی خودای گەورەتان لێ بێت.

 

د.لەتیف جەمال ڕەشید

سەرۆک کۆماری عێراق

١٠ی ئادار ٢٠٢٦