بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەبۆنەی دەستنیشانکردنی رابەری نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردووەتەوە.

دەقی پەیامەکە

پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەین بەبۆنەی دەستنیشانکردنی ئایەتوڵڵا موجتەبا خامنەیی وەک ڕابەری باڵای نوێ.

هیوادارین ئەم هەنگاوە ببێتە هۆی کەمکردنەوەی گرژییەکان و بەرقەرارکردنی سەقامگیری و ئاشتییەکی بەردەوام بۆ ناوچەکە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان