رۆژی سێشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کۆدەبێتەوە
محەمەد رزگار
٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
رۆژی سێشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆدەبێتەوە و کۆبوونەوەکە تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عیراق.
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویکردەوە، رۆژی سێشەممە 27ـی 1ـی 2026، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆدەبێتەوە و کۆبوونەوەکە تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار.
لەلای خۆشیەوە، سروە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، وەکو فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمنایی کوردستان هەوڵەکانیان چڕکردووتەوە بۆ سەرخستنی کاندیدی یەکێتی و لەئێستادا لەگەڵ لایەنەکانی دیکەیە لە گفتوگۆدا و دانوستانداین.
رێژەی ئاسایی دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار بریتییە لە دوو لەسەر سێی ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران، واتا لە كۆی 329 پەرلەمانتار، دەبێت لەكاتی كردنەوەی دانیشتنەكەدا 220 ئەندام ئامادە بن.



