وەزارەتی کارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە هێڵەکانی گواستنەوەی گازی سروشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا، گرفت لە تۆڕی کارەبای نیشتمانی دروستبووە.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەکردووە، کێشەکە کاریگەریی لەسەر بەشێک لە پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی هەبووە.

جەختیشی کردووەتەوە کە تیمەکانیان سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن و لە چەند سەعاتی داهاتوودا دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.